نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئینگیبجۆرك سۆلروون گیسلادۆتیری ئایسلاندی وەك جێگری نوێی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ھەڵبژاردن لە عێراق دەستنیشانكرا.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاكانی عێراق، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، ئەنتۆنیۆ گوتێریس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە: ئینگیبجۆرك سۆلروون گیسلادۆتیری وەك جێگری نوێی نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی و پرسی ھەڵبژاردن لە عێراق دەستنیشانكراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: ئینگیبجۆرك سۆلروون شوێنی ئالیس وۆلپۆلی بەریتانی دەگرێتەوە كە كارەكەی لە كۆتایی مانگی شوباتی ٢٠٢١ كۆتایی دێت.