ماكرۆن داوای دانیشتن لەگەڵ ئۆردوگان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ماكرۆن داوای دانیشتن لەگەڵ ئۆردوگان دەكات

وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت سەرۆكی فەڕەنسا نامەیەكی بۆ سەرکۆماری تورکیا ناردووە و لە نامەكەدا داوای لێكتێگەیشتن و دانوسان لە نێوانیاندا دەكات .

لەمبارەیەوە مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا، لە كاتی گەڕانەوەی لە پاكستان، لەناو فڕۆكە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوەو لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەی (سەباح)ی توركی، لەبارەی پەیوەندیی نێوان توركیا و فەڕەنسا، چاوشئۆغلۆ دەڵێت ماكرۆن نامەیەكی بۆ ئەردۆغان ناردووە.

لەبارەی ئەو نامەیەوە وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندووە: "لە دوا دیداری من و (لێ دریان) وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەسەر نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان توركیا و یۆنان لەبارەی دەریای سپیی ناوەڕاست ڕێک کەوتین. پاشان ئەردۆغان نامەیەكی بۆ ماكرۆن نارد و پیرۆزبایی ساڵی تازەی لێ كرد.

ئاماژەی بەوەش کردووە: "دوو رۆژ بەر لە ئێستا ماكرۆن نامەیەكی بۆ ئەردۆغان ناردووە، نامەكە زۆر ئەرێنییە و داوا دەكات پێوەندییەکانی نێوان توركیا و فەڕەنسا بەرەو باشی بچێت و داواشی كردووە دانیشتنێك لەگەڵ سەركۆمارمان بكات ،"ماكرۆن نامەكەی بە زمانی توركی نووسیوە و ئەردۆغانیش بە هەمان شێوە ئارەزوو دەكات لەگەڵ ماكرۆن کۆ ببێتەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ