عێراق...نزیكەی 70 ھەزار خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق...نزیكەی 70 ھەزار خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق،  رایدەگەیەنێت کە لە شەش مانگی رابردوو، 68 ھەزار خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

لەمبارەیەوە ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ھەموو ئاسانکارییەکیان بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بەشێوەی ئارەزوومەندانە بۆ زێدی خۆیان فەرھەمکراوە، بۆ ئەوەی بتوانن دۆسیەی ئاوارەکان بە تەواوی دابخەن و ھاتووە: لە داھاتوویەکی نزیکدا، ئاوارەکان دەگەڕێننەوە زێدی خۆیان و سەرجەم کەمپەکانیش دادەخەین.

ناوبراو راشیگەیاندووە: لە شەش مانگی رابردوودا ،68 ھەزار خێزانی ئاوارەی دیکە بەشێوەی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان کە ماوەی چەند ساڵێک بوو لە رەوشێکی سەختدا، ژیانیان دەگوزەران.

حکوومەتی عێراق پلانی داناوە لەمساڵدا، ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە زێدی خۆیان و سەرجەم کەمپەکانیش دابخات.

ھاوکات ئامادەکارییەکان لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، لەچوارچێوەی ئەو رێکارانە دێت کە مەبەست لێی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەیە کە بڕیارە لەمساڵدا لە عێراق ئەنجام بدرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ