دژەتیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنی 6 تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دژەتیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنی 6 تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند

ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، شەش تیرۆریستی داعش لە بەغدا پایتەخت و پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار دەستگیرکران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16 ی كانونی دووه‌می 2021 لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە تویتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ ھیزەکانی دژەتیرۆر، دوو ئۆپەراسیۆنیان لە سنووری قەزاکانی داقوق و حەویجە سەربە پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە و تیایدا، دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی له‌وه‌ش كردوه‌، ھێزەکانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا، یەک تیرۆریستی دیکەی داعشیان لە قەزای شەرگات سەربە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکردووە.

لیوا یەحیا رەسول ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،ھێزەکانی دژەتیرۆر لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەی تاجی سەربە بەغدای پایتەخت و لە ناوچەی کەرمە سەربە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ