جێگری نوێی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ھه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌ستنیشانكرا.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 16 ی كانونی دووه‌می 2021 به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس رایگه‌یاندووه كه ئینگیبجۆرك سۆلروون گیسلادۆتیری وه‌ك جێگری نوێی نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و پرسی ھه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌ستنیشانكراوه.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌ش كردوه، كه ئینگیبجۆرك سۆلروون شوێنی ئالیس وۆلپۆلی به‌ریتانی ده‌گرێته‌وه كه كاره‌كه‌ی له كۆتایی مانگی شوباتی 2021 كۆتایی دێت. لای خۆشیه‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس سوپاسی ئالیس وۆلپۆلی كردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و حزمه‌ته‌ی كه له ساڵی 2017وه له عێراق ئه‌نجامی داوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو،باس له‌وه‌شكراوه كه ئینگیبجۆرك سۆلروون ئه‌زموونێكی باسی له دیپڵۆماسی و سیاسه‌ت ھه‌یه و پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی په‌یمانگا دیموكراتییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ و رێكخراوی ئاسایش و ھاریكاری له ئه‌ورووپا بووه و دواتریش وه‌ك سه‌رۆكی نێرده‌ی چاودێریكردنی ھه‌ڵبژاردن له ئۆكراینا خزمه‌تی كردووه.
ئینگیبجۆرك ماسته‌ری له زانكۆی ئایسلاند له مێژوو و ئه‌ده‌بدا ھه‌یه وبه‌م دوایانه‌یش له زانكۆی كۆپنهاگن له بواری مێژوودا په‌ره‌ی به خوێندن داوه هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ھه‌رێمایه‌تیی ڕێكخراوی ژنانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه له ئه‌ورووپا و ئاسیای ناوه‌ڕاستدا،له ساڵانی نێوان 2007 و 2009 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئایسلاند بووه و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵیش ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه، ئه‌و ھه‌روه‌ھا ئه‌ندامی تۆڕی میانگیریی ژنانی ئه‌سكه‌نده‌نافیاش بووه. ئینگیبجۆرك ماسته‌ری له زانكۆی ئایسلاند له مێژوو و ئه‌ده‌بدا ھه‌یه وبه‌م دوایانه‌یش له زانكۆی كۆپنهاگن له بواری مێژوودا په‌ره‌ی به خوێندن داوه.