پۆلیسی سلێمانی: دو تۆمه‌تبار دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی سلێمانی: دو تۆمه‌تبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت،مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تەقەكەر دەستگیردەكەن كە لەچەند شوێنێكی شاری سلێمانی تەقەیان كردبو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كه‌ وێنیه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌ : پاش ئەوەی دو تۆمەتبار چەند جارێك و لەچەند شوێنێكی جیاوازدا تەقەیان دەكردو بوبونە هۆی بێزاركردنی خەڵك و دروستبونی ترس و دڵەڕاوكێ، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەو دو تۆمەتبارە ئەنجامدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی له‌وه‌ش كردوه‌، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری ئێشكگر، دوێنێ ٢٠٢١/١/١٥، ھەردو تۆمەتبارەكە دەستگیر كران.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،لەئێستا ھەردو تۆمەتبار (ت، ع، م لەدایكبووی ٢٠٠٣) و (ب، ن، ج لەدایكبووی ٢٠٠١) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

هه‌واڵی گرنگ