لە مانۆڕێکی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران کە ماوهی دوو رۆژی خایاند، چەند موشەکێکی بالستی بەسەرکەوتوویی لە تێکشکانی ئامانجی دەریایی لە زەریای هیندیدا تاقیکردەوە.
ئهمڕۆ شهممه 16 ی كانونی دووهمی 2021 ماڵپەڕی سپا نیوزی سوپای پاسدارانی ئێران له راگەیاندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگهیاندوه، موشەکە تاقیکراوەکان لە موشەکە جۆراوجۆر و جیاوازەکان بوون و بە دووری هەزار و ٨٠٠ کیلۆمەتر توانیویەتی ئامانجە دەریاییەکانی دوژمن – ئامانجە وەهمیەکان – بە سەرکەوتوویی تێکبشکێنن.
سوپای پاسدارانی ئێران له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژهی بهوهش كردوه، مانۆڕە سەربازییەکە لە ناوەڕاستی وڵات ئەنجامدراوە و موشەکەکانی توانیویانە لە ناوەڕاستی زەریای هیندی ئامانجەکانی بپێکێت.
ههروهها له گرتەیەکی ڤیدیۆییدا كه لهلایهن سوپای پاسدارانهوه بڵاوکردووەتەوە تیایدا دەردەکەوێت موشەکەکان لە ناوچەیەکی بیابانیدا ئاراستەی زەریای هیندی دەکرێن.
مانۆڕه سەربازیهكهی سوپای پاسدارانی ئێران لەکاتێکدایە، گرژی وئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێش دەستبەکاربوونی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا توندتربوون بەهۆی سەپاندنی چەندین سزای نوێ بەسەر کەرتی ئابوری و بانکی و بازرگانی و کانزا و نەوت و دروستکردنی چەکی کلاسیکی ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە.