ئەندامێكی لژنەی دارایی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە كۆبوونه‌وه‌ی تایبەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021، له كۆی57 ماددە، خوێندنه‌وه بۆ 40 ماددەی یاسایی تەواوكراوه.
د. جەمال كۆچەر، سەرۆكی كوتله‌ی یەكگرتوو و ئەندامی لژنەی دارایی له ئەنجومەنی نووێنەرانی عێراق سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ی ماددەكانی پڕۆژە بودجەی ساڵی 2021 رایگەیاند: تائێستا 17 ماددە ماوە بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت وته‌نها 40 ماددە خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه .
گوتیشی: وەك لیژنەی دارایی بڕیاری كۆتایی له‌سەر پرۆژە یاساكه نەدراوه، ته‌نها خوێندنه‌وه و گفتوگۆی له‌سه‌ر کراوە و بڕیاری كۆتایی ئەنجومەنی نوێنەران ده‌یدات.
د.جەمال كۆچەر باسی له‌وه‌شكرد: تا ئێستا 5 لیژنه‌ی دارایمان له‌ناوخۆ دروستكردوه بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عیراق.