ته‌ندروستی عێراق دوایین ئاماری توشبوانی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ته‌ندروستی عێراق دوایین ئاماری توشبوانی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایده‌گه‌یهنێت ، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 596 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و،3 كەسیش بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16 ی كانونی دووه‌می 2021 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ڕایگه‌یاندوه‌، كە لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33 هەزار و 589 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 596 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه ،هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا  2009 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوەو نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 259 و هەولێر 381 و دهۆك 337 و كەركوك 461 كەس چاكبوونەوە.

هه‌روه‌ها ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، 3 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لەوژمارەیەش تەنها 1 حاڵەتی لە سلێمانی و حاڵەتێكی دیكەشی لە دهۆك تۆماركراوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 12935 كەس.

 

 

هه‌واڵی گرنگ