كەرکوك.. دوو قاچاخچی مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیرکران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەرکوك.. دوو قاچاخچی مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیرکران

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێڕاق رایده‌گه‌یه‌نێت،له‌ بازگه‌ى(کەرکوک-هەولێر) دوو قاچاخچی مادەی کرستاڵ دەستگیرکران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16 ی كانونی دووه‌می 2021 وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێڕاق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه ڕایگه‌یاندوه‌‌، شەوی هەینی 15ى كانونى دووه‌مى2021، دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر دوو داواکراوی تۆمەتبار بە قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر، هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك توانیویانه‌ لەبازگه‌ى( کەرکوک - هەولێر) دەستگیریان بكه‌ن.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێڕاقئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، یەکێک لە تۆمەتبارەکان هەڵهاتووە بە ئاڕاستەی مەفره‌قی شوان - ناحیەی تەقتەق، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە بە برینداری دەستگیرکراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشكراوه‌، لە هەڵمەتەکەدا دەستبەسەر (20 گرام مادەی کریستاڵ، 25 گرام تلیاك، 105 جۆر مادده‌ى هۆشبه‌ر) گیراوە،ڕاشیگه‌یاندوه،‌ كه‌ به‌پێى مادده‌ى 28، تۆمه‌تباران سزاده‌درێن.

 

هه‌واڵی گرنگ