بانكی ناوەندی 242 ملیار دیناری لە دابەزاندنی بەهاكەی قازانج كردوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی ناوەندی 242 ملیار دیناری لە دابەزاندنی بەهاكەی قازانج كردوە

 ئینستیوتی ئابووری بەژمارە وردەكاریی خستنەڕووی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بەرواری 20 ی 12 ی 2020 ەوە تا بەرواری 16 ی 1 ی 2021 دەخاتە ڕوو.

لە شیكاریەكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارەدا گۆڕانكاری نرخەكان لەنێوان دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریكی دەخاتەڕوو، كۆی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق لە بەرواری 20 ی 12 ی 2020 ەوە تا بەرواری 16 ی 1 ی 2021 ، 899 ملیۆن و 25 هەزارو 791 دۆلار بووە. گۆڕان بۆ دینار بە نرخی پێشوو (119 هەزار دینار) 1 ترلیۆن و 69 ملیارو 840 ملیۆن و 605 هەزار دینار بووە.

دوای گۆڕانی نرخەكان و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بە نرخی نوێ (146 هەزار دینار) 1 ترلیۆن و 312 ملیارو 577 ملیۆن و 549 هەزار دینار، كە كۆی قازانجەكەی بەهۆی بەرزكردنەوە بەهای دۆلار بریتی بووە لە 242 ملیار و 736 ملیۆن و 944 هەزار دیناربووە، بەم پێیە ڕێژەی قازانج دەكاتە 18.49%.

 

هه‌واڵی گرنگ