سیفەتی ستەمكارانە بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەسەر بەرژەوەندی گەلاندا سەربخەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سیفەتی ستەمكارانە بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەسەر بەرژەوەندی گەلاندا سەربخەن

پڕۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتی زانایانی جیهانی موسوڵمان لە نوسینێكیدا لەژێر ناونیشانی (كۆمەڵە نیشانەیەكی بۆماوەی هاوبەش لە نێوان هەموو ستەمكاراندا) دەڵێ: هاوبەشن لە پیرۆزكردنی خود و سوكایەتیكردن بە گەل، هەروەها لە پێشخستنی بەرژەوەندییە تایبەتی خۆیان بەسەر بەرژەوەندی گەلان و بەسەر تەواوی مرۆڤایەتیدا.


خوای گەورە دەفەرموێ‌:(أَتَوَاصَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوُمٌ طَاغُونَ)، ئەم ئایەتە پیرۆزە بەڵگەیە لەسەر ئەوە كە هەموو ملهوڕان -لە كۆن و نوێدا، لە جیهانی عەرەبیی، یان خۆرئاوایی، یان خۆرهەڵاتیدا- لە خوو و نیشانەكانی ملهوڕیی و ستەمكاریدا هاوبەشن، هاوبەشن لە پیرۆزكردنی خود و سوكایەتیكردن بە گەل، هەروەها لە پێشخستنی بەرژەوەندییە تایبەتی خۆیان بەسەر بەرژەوەندی گەلان و بەسەر تەواوی مرۆڤایەتیدا، هەروەها هاوبەشن لەسەر خۆكۆیلەكردن بۆ كەسانی خاوەن هێز و نەفام و نەزانەكان، هاوكات خۆسازدان و سڵنەكردنەوە بۆ ئەنجامدانی هەر شتێكی ناباش لەپێناو مانەوەی خۆیاندا، ئیتر ئەو مانەوەیە لە رێگای خۆ زەلیلكردن بێت بۆ ئەوانیتر، یان پێدانی ماڵ و سامان بێت پێیان، تەنانەت ناموسیش، یان لە رێگای بەكارهێنانی هێز و سەركوتكردن و كوشتن و زیندانیكردن و ئەشكەنجەدانی گەلانیانەوە بێت، هاوكات لەناوبردنی هەر هێزێك كە دژ بە دەستەڵات و فەرمانڕەوایەتییان دەوستێ‌.

نوسیویەتیشی: لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە ئەو ملهوڕانە لە كاتێكدا كە دێن شێوازی كوشتن و سەركوتكردنی گەلانی بێدەستەڵات و ژێردەستەیان دەكەنە هۆكاری مانەوەی خۆیان، لە هەمانكاتدا دێن خۆیان دەبنە زەلیل و خۆیان سوك و ریسوا دەكەن بۆ ئەوانەی كە لەسەروویانەوەن و كاریگەریان هەیە لەسەر هێز و توانا ماددییەكانیان..

لە سەروبەندی ئەوەی لە ئێستادا لە ئەمەریكا روودەدات كە ناودەبرێ‌ بە وڵاتی دامەزراوەكان و دیموكراسی و بەچاوی خۆمان دەیبینین كە ترامپ چی بەسەردا هێنا؟!ئەم ئایەتە پیرۆزەم بیركەوتەوە.

هەر لەبەر ئەمەیە كە پەروەردەی ئیسلامیی لەسەر دروستكردنی بەندە دڵسۆزەكان بەرپا دەبێت، لەسەر بەندە خاكی و خۆ بەكەمزانەكان، لەسەر ئەوانە كە ملكەچی پەروەردگاری جیهانیانن، لەسەر ئەوانە كە گەردنكەچن بۆ راستیی ئیتر لە هەركوێوە بێت، ئەوەش راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە ستەمكاران، گەورەترین ئاستەنگن لەبەردەم مرۆڤایەتی و كەرامەتی مرۆڤ و پێشكەوتن و ئاوەدانیی دا.

 

هه‌واڵی گرنگ