وه‌زیری ناوه‌خۆی فه‌ره‌نسا رايدەگەیەنێت نۆ مزگه‌وتیان داخست له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته به‌بیانوی بوونی گومانی توندره‌وی له‌سه‌ر نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كان.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا له‌بڵاوكراوه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوە كه له‌م چه‌ند ماوه‌ی رابردوودا وڵاتی فه‌ره‌نسا هه‌ڵساوه به‌داخستنی نۆ مزگه‌وت به‌بیانووی بوونی گومانی توندره‌وی له‌سه‌ر نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كان.
هاوكات له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی فه‌رنسا ده‌ستی كردووه به‌هه‌ڵمه‌تی داخستنی مزگه‌وته‌كان ، چه‌ند مزگه‌وتێكی به‌بیانوی سه‌ڵامه‌تی ته‌ندرووستی داخستووه وله‌هه‌مان كاتدا چاودێری زۆر چڕی داناوه‌ته سه‌ر مزگه‌وته‌كان و مسلمانانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌م هه‌لمه‌ته له‌دوای وتاره‌كانی ئۆمانوێل ماكرۆن ده‌ستی پێكردووه ، كه وتاره‌كانی سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لەسەربێت) و رێگه‌پێدانی درووستكردنی كاریكاتێره‌كانی پێغه‌مبه‌ربوو (درودی خوای لەسەربێت)، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تییكی زۆری له‌جیهانی ئیسڵامی به‌دوای خۆیه‌وه هێنا.