فراکسێۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو هۆشداری دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فراکسێۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو هۆشداری دەدات

فراکسێۆنیی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت كە نابنە پارێزەری خەڵکی لادەر و دەشڵێت کاتی ئەوە هاتووە نەوتی خەڵکی کوردستان ببێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کێشەی پشکی هەرێم لە موازەنەی فیدراڵیدا.

لەمبارەیەوە فراکسێۆنیی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆبونەوەی مانگانەی خۆیدا ئاماژەیان بەوە كردووە کە لەگەڵ ئەوەدان چیتر لە پاڵ تاڵانکردنی داهاتەکانی کوردستاندا بەتایبەت داهاتی نەوت خەڵکی کوردستان بێموچە و بێ بودجە نەکرێ بەناوی دروشمی موزەییەف.

ئەوەش خراوەتەروو :کاتی ئەوە هاتوە نەوتی خەڵکی کوردستان ببێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کێشەی پشکی هەرێم لە موازەنەی فیدراڵیدا، نەک هەرزانفرۆش و تاڵانفرۆش بخرێتە خزمەتی دەوڵەتان و حزب و خێزانە سیاسیەکان.

 

دەقی راگەیەنراوەكە/

فراکسێۆنیی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی سازکرد.

لەو کۆبونەوەیەدا فراکسێۆن جەختی کردەوە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1. هەمو هەوڵێکی فراکسێۆنی گۆڕان وەک پێکهاتەیەکی کاریگەری ناو هاوپەیمانیی هیوای کوردستانی چالاککردنی رۆڵی نوێنەرایەتیە لە ئاست کاری پێکەوەییدا و رێگرتنە لە هەر قۆرخکارییەکی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق کە حزبێک یان ئاراستەیەکی سیاسیی ناو هەرێم بیەوێت بەناوی نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستانەوە و لەسەر حسابیی خەڵکی هەرێم، ئەجێندا حزبیی و شەخسی و عائیلیەکانیان جێکەوت بکەن.

2. دەربارەی پڕۆژە یاسای موازەنەی فیدڕالی بۆ ساڵی 21، فراکسێۆنی گۆڕان بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە رایدەگەیەنێت کە لەگەڵ ئەوەدایە چیتر لە پاڵ تاڵانکردنی داهاتەکانی کوردستاندا بەتایبەت داهاتی نەوت خەڵکی کوردستان بێموچە و بێ بودجە نەکرێ بەناوی دروشمی موزەییەف و، کاتی ئەوە هاتوە نەوتی خەڵکی کوردستان ببێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کێشەی پشکی هەرێم لە موازەنەی فیدراڵیدا، نەک هەرزانفرۆش و تاڵانفرۆش بخرێتە خزمەتی دەوڵەتان و حزب و خێزانە سیاسیەکان.

3. فراکسێۆن جارێکی تر جەخت لە بەرجەستەکردنیی ئازادییە گشتیەکان دەکاتەوە لە هەرێمی کورستان و بەردەوامە لە فشار و بەدواداچونەکانی لەسەر دۆسێی دەستگیرکراوەکانی ژیر دەسەڵاتی زۆنی زەرد و سەلامەتیی گیانی هەمو ئەو رۆژنامەنوس و مامۆستا و چالاکوانانە دەخاتە ئەستۆی حزبی دەسەڵاتداری ئەوێ. هەروەها بەردەوامین لە فشار کردن بۆ لێکۆڵینەوە لە بکوژانی شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کۆتایی ساڵی رابردو لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەدادگایی گەیاندنیان.

4. هەڵمەتێکی ناوزڕاندن و تۆمەتبەخشینەوە بە شیوەیەکی رێکخراو و هاوبەش لە لایەن پارتی و هاوئاوازەکانییەوە دژی هاوپەیمانیی هیوا بە گشتی و فراکسێۆنی گۆڕان و ئەندامانی بە تایبەتی بەرێوەدەچێت، ئێمە لە کاتێکدا هۆشداری دەدەین لەوەی بەوردی ئاگاداری سەفقە و پیلانەکانیانین، ئاگاداریشیان دەکەینەوە کە هەرگیز و لە ژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری ئەو ئامانجانە نابین کە وەک گرێبەستی نێوان ئێمە و خەڵک وایە و لەسەرەتاوە گۆڕانی لە پێناودا دامەزراوە.

5. فراکسێۆن بێباکی خۆی لە هەمو ئەو هەوڵ و هەنگاوە هاوبەشانەی بەرەی دەسەڵات دەخاتە ڕوو کە بەرامبەر فراکسیۆن دەیگرنە بەر، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەو قەناعەتە سیاسیانەن کە لە سەرەتای گۆڕانەوە وەک بەڵێنی سیاسیی بەخەڵکمانداوە و لە دەرەوەی بەرژەوەندی گشتی نابینە پارێزەری خەڵکی لادەر و، بەردەوام دەبین لە نوێنەرایەتی کردنی راستەقینەی جەماوەری گۆڕانخواز و ناڕازیی کوردستان کە ئێمە شەرعییەتمان لەوان وەرگرتوە.

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

 

هه‌واڵی گرنگ