كەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 14 پلە دەبێت، لە سلێمانی 13 پله‌ و دهۆک 12 پله‌ و و کەرکوک 18 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ دووشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 10 پلە، دهۆک 10 پله‌ و کەرکوکیش 16 پله‌ دەبێت.

كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە،باران بارین لە كاتەكانی ئێوارە لە سەنتەری پارێزگاكان دەستپێدەكات، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان لە كاتی دوانیوەڕۆ و شەودا ئاستی باران بارین زیاتر دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ