هەرێم.. روونكردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەرێم.. روونكردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە دەدرێت

كوردیو

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەوە دەدات و رایدەگەیەنێت،"‌ ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ كۆدەبێتەوە  و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە دەدات".

ئەمڕۆ یەكشەممە 17-1-2021 فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەنفلۆنزای باڵنده‌ لە چەند کێڵگەیەکی پەلەوەر لە شارەکانی عێراق بڵاو بوەتەوە و بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر مریشک مرداربوونەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشدا،"تا ئێستا ئەنفلۆ‌نزای باڵنده‌ نەگەیشتووه‌تەوە ھەرێمی کوردستان و ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە،بڕیاره‌ ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ كوردستان کۆببێتەوە و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە بدات".

 

 

هه‌واڵی گرنگ