ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێك له شاره‌كانی ئیسرائیل، خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن و ناوبراو به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
شه‌وی رابردوو، سەدان خۆپێشاندەری ئیسرائیلی لە گۆڕەپانی نزیک لە شوێنی مانەوەی بنیامین نەتەنیاهوو، لە شاری ئۆرشەلیم كۆبوونه‌وه و داوای دەستلەکاركێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان ده‌کرد.
خۆپیشانده‌ران نەتەنیاهوو به‌وه تۆمەتبارده‌كه‌ن كه گه‌نده‌ڵه و بەرتیلی وەرگرتووه، هەرچەندە خۆی ئەو تۆمەتانەی رەتکردۆتەوە، بەڵام خۆپێشاندەران دەڵێن: لە کاتێکدا کە دادگا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە کەیسە یاساییەکەی سەرۆکوەزیران، ئەو ناتوانێت بەرێکوپێکی کارەکانی خۆی بکات و نابێت سەرکردایەتیی وڵاتی لەدەست دابێت و دەبێت واز لە پۆستەکەی بهێنێت.
خۆپێشاندەرانی ئیسرائیلی جگە لە تۆمەتبارکردنی سەرۆکوەزیران بە گەندەڵی، لە رێوشوێنەکانی حکومەتەکەیان نارازین کە لە دژی ڤایرسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر و بوونەتە هۆکاری سستبوونەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لەو وڵاتەدا.
شایه‌نی باسه، چه‌ند مانگێكه خۆپشاندان لە دژی بنیامین نەتەنیاهوو لە ئیسرائیل به‌رێوه‌ده‌چێت، بڕیاریشه مانگی داهاتوو ناوبراو لە بەردەم دادگا ئامادەبێت و بەرگری لەخۆی بکات.