به هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له ئێستادا سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و راكێشانی سه‌رنجی هاوڵاتیانن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر.
لە راپۆرتێک‌دا، رۆژنامەی "ئەلعەرەبی جەدید" بڵاوی کردۆتەوە، کە حزبە سیاسییەکان سەرەڕای هه‌بوونی کەناڵی تەلەڤزیۆنی، سه‌دان ماڵپەڕ و رادیۆ، هەوڵ دەدەن پەیجە گەورەکانی فەیشبووکیش بکەنە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی دەنگ.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، کوتلەی سەرۆک وەزیرانێکی پێشوو، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، هەوڵی کڕینی پەیجێکی گەورەی فەیسبووکی داوه، كه نرخه‌كه‌ی یەک ملیۆن دۆلاره.
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، سەرکردەیەکی دیکە، کە دوو ساڵ پێش ئێستا لە کوتلەکەی جیابۆتەوه‌و کوتلەیەکی نوێی دروست کردووه، لە گفتوگۆ دایە بۆ بەکرێگرتنی پەیجێکی گەورەی فەیسبووک، بە بڕە پارەیەکی مانگانەی خه‌یاڵی.
باسم خەشان، پەرلەمانتاری عێراقی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە: کوتلە سیاسییەکانی سەر بە حزبە دەسەڵاتدارەکان، دەیانەوێ بە کڕینی پەیجەکان بە بڕە پارەیەکی زۆر، دەنگی پێویست کۆبکەنەوە و لە هەڵبژاردندا سەرکەوتن بەدەست بهێنن، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لەسەر گەندەڵیی خۆیان.
جێگه‌ی باسه، ئەو سەرکردەو لایەنە عێراقییانە دەیانەوێ لەڕێی ئەو پەیجانەوە، سۆزی دەنگدەرانی عێراقی بۆ خۆیان رابکێشن و دەنگ کۆبکەنەوە.