چەكدارێكی داعش لەكەركوك دەستگیركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەكدارێكی داعش لەكەركوك دەستگیركرا

فەرماندەیی پۆلیسی فیدرالی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لەلایەن هێزەكانیانەوە تیرۆریستێكی داعش لە پارێزگای كەركووك دەستگیركراوە.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدرالی عێراق بڵاویكردەوە: لەسەر زانیاری پێشوەختەو لەلایەن هێزەكانیانەوە توانراوە تیرۆریستێكی ڕێكخراوی داعش لە سنووری ناحیەی ریاز سەربە قەزای حەویجە دەستگیربكەن كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكراوبوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەو تیرۆریستەی كە دەستگیركراوە لە لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا دەركەوتووە لەبەناو كەرتەكانی كەركووك، سەڵاحەددین و دیالە لە ویلایەتی عێراق سەربە داعش، چەكداربووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ