داوای داخستنی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوای داخستنی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەكرێت

لێژنەی قەیرانەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای داخستنی دەروازە سنوورییە زەمینییەکانی وڵاتەکەی دەکات.

لەمبارەیەوە جەواد موسەوی، بڕیاردەری لێژنەی قەیرانەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 17-1-2021، بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق (واع)ی راگەیاندووە: ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا لە عێراق لە دابەزینە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا زۆر باشن.

ناوبراو داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە دەروازە سنوورییە زەمینییەکانی بەڕووی وڵاتانی دراوسێ بۆ ماوەی 14 رۆژ دابخات، بۆ ئەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا نەگاتە عێراق.

نیگەرانیی خۆشی لە پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە رێکارە خۆپارێزییەکان کردووە و رایگەیاندووە، تا ئێستا هاووڵاتیان کۆ دەبنەوە و رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێ ناکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ