بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، رێوره‌سمی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له كۆكشكی سپی به‌رێوه‌بچێت و سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌ست به‌كاربێت، میدیا ئه‌مریكییه‌كانیش ئاشكرایان كردووه، كه ترامپ به‌شداری له رێوره‌سمه‌كه ناكات.
میدیا ئەمریکیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ماوە بەسەرچوی ئەمریکا رۆژی چوار شەممە لە رێورەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدندا، ره‌نگه جانتا ئەتۆمییەکەی رادەست نه‌کات، لەم بارەیەوە، پێگەی "بیزنز ئینساسدەر"ی ئەمریکی جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه،كه له‌و رۆژه‌دا ترامپ جانتا ئەتۆمیەکەی رادەستی بایدن ناکات.
سەرچاوەیەکیش لە تۆڕی ھەواڵی "سی ئێن ئێن" بڵاویكردۆته‌وه، کە نوسینگەی سەربازیی کۆشکی سپی جانتایەکی تری لەبەردەستدایە و ئەو جانتایەش لە واشنتۆنی پایتەخت دەمێنێتەوە، تا لەکاتی پێویستدا بایدن بەکاری بھێنێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌میشه لەکاتی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێ‌دا، کۆدی ئەو جانتا ئەتۆمیە دەگۆڕدرێت.
جێگه‌ی باسه، ترامپ بڕیاری داوە بەشداری لە رێ ورەسمەکەدا نەکات و لەو رۆژەدا کۆشکی سپی بەرەو ویلایەتی فلۆریدا بەجێ بھێڵێت.