كەشناسی: شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات

كوردیو

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت،لە ئەمڕۆوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین و بەفر بارینەوە و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 17-1-2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند،لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و نزمەپاڵەپەستۆی توركیا،هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین و بەفربارینو ئەمڕۆ لە كاتەكانی ئێوارە باران بارین لە هەندێ ناوچە دەستپێدەكات بە رێژەی جیاجیا.

ئاماژەی بەوەشداوە،لە درەنگانی ئەمشەودا ئاستی باران بارینەكە زیاتر دەبێت، رۆژی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە تەواوی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری ئەم شەپۆلە، ەگەل هاتنی ئەم شەپۆلە بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری یاوەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە دەكات و لە كاتی باران بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

روونیشیكردووەتەوە، دوابەدوای كۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە لە رۆژی پێنجشەممە، نزمترین پلەكانی گەرمای شەو و یاخود بەرەبەیان نزم دەبێتەوە بۆ ژێر سر پلەی سیلیزی،لە ئەنجامدا دیاردەی شەختە دروست دەبێت لە كاتەكانی بەرەبەیاندا.

 

 

 

No photo description available.

 

هه‌واڵی گرنگ