وەزارەتی دارایی هەرێم سێ بڕیاری نوێی ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی دارایی هەرێم سێ بڕیاری نوێی ڕاگەیاند


وەزارەتی ئابوری و دارایی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەپێناو نەهێشتنی رۆتین لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی سەربە وەزارەتەكە، بڕیاری نوێ دەركراوەو هەر كەس و لایەنێك لەو بڕیارانە دەربچێت سزادەدرێت.
وەزارەتی ئابوری و دارایی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەو نووسراوانەی كە ئاسایین و هیچ كەم كوڕییان نییە و مامەڵەی ئاسایین، دەبێت لە هەمان رۆژدا لە بەڕێوەبەرایەتیەكان وەڵامبدرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: ئەو نوسراوانەی پێویستی بە وردبینی زیاترە، دەبێت لە ماوەی پێنج رۆژی كاركردندا وەڵامبدرێتەوە. هاوكات، ئەو نوسراوانەی كە لە سەرەتاكان (أولیات) كەم و كوڕیان هەیە یان هەر كێشەیەكی تری هەبێت لە ماوەی حەوت رۆژی كاركردندا وەڵامبدرێتەوە و بە پێچەوانەوە، بەپێی یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەری (قانون إنچباگ موڤفین) مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، بۆ جێبەجێكردنی كاری پێویست.

 

هه‌واڵی گرنگ