سلێمانی.. كۆمپانیایه‌ك وێستگه‌یه‌كی 200 كیلۆواتی به‌رهه‌مێنانی كاره‌با له‌وزه‌ی خۆر داده‌مه‌زرێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی.. كۆمپانیایه‌ك وێستگه‌یه‌كی 200 كیلۆواتی به‌رهه‌مێنانی كاره‌با له‌وزه‌ی خۆر داده‌مه‌زرێنێت

كوردیو
 
 
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت،وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ سوود وه‌رگرتن له‌به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌وزه‌ی خۆر كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای 200 كیلۆواتی له‌وزه‌ی خۆر بۆ كارگه‌یه‌كی سه‌ر به‌كۆمپانیاكه‌ی داده‌مه‌زرێنێت.
 
ئەمڕۆ یەكشەممە 17-1-2021 بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە،كۆمپانیای ئاڵا له‌ناوچه‌ی بازیان وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای وزه‌ی خۆر بۆ كارگه‌ی ئاوی سلێمانی داده‌مه‌زرێنێت كه‌ له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا توانای به‌رهه‌مهێنانی 200 كیلۆوات كاره‌بای هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی 10% بۆ 15%ی كاره‌بای پێویستی كارگه‌كه‌ دابین ده‌كات.
 
ئاماژەی بەوەشداوە،ئەو وزەیە وزه‌یه‌كی خاوێن و دۆستی ژینگه‌یه‌،‌ جگه‌ له‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌باو هه‌نگاوێكیش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیس بوونی ژینگه‌.
 
روونیشیكردووەتەوە،‌ ژینگه‌ی كوردستان و پێكهاته‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به‌خۆر زۆر گونجاوه‌و ده‌كرێت زۆر به‌ئاسانی له‌رۆژدا سوود له‌وزه‌ی خۆر وه‌ربگرین بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با.
 
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ