چەند سودێكی گۆشتی قاز لەكوردیو بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند سودێكی گۆشتی قاز لەكوردیو بزانە

پزیشکێکی پسپۆڕ باس لە چەندین سودی گۆشتی قاز دەکات و رایدەگەیەنێت بەسودە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و زیاکردنی ئاسن لە جەستەدا و ماسولکەش بەهێز دەکات.

د. عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لە لاپەرەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی "سودەکانی گۆشتی قاز" بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە و لە چەند خاڵێکدا باسی لە سودەکانی کردووە :

1. گۆشتی قاز دەتوانرێ وەک چارەسەر بۆ ئەو کەسانە دابنرێت کە توشی کەمی ئاسن بوون لە لەشیاندا، بەھۆی بوونی ڕێژەی بەرزی ئاسن لە قازدا.

 

2. بۆ تەندروستیی ماسولکەکان زۆر پێویستە چونکە ڕێژەیەکی بەرچاو پڕۆتینی تێدایە.

 

3. ڤیتامین B6ی تێدایە کە یارمەتی پێستت دەدات بۆ مانەوەی بە تەندروستی.

 

4. یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکیەکان بۆ دەستکەوتنی زینک.

 

5. یەکێک لە سودە سەرەکیەکانیشی بریتییە لەوەی گۆشتی قاز یارمەتی لەش دەدات بۆ کەمکردنەوەی کۆڵیستڕۆڵی خراپ و زیادکردنی کۆڵیستڕۆڵی باش ئەوەش مەترسی تووش بوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ