ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بەڕێوبەری پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوك لەلایەن دەستەی دەستپاکیەوە دەستگیرکرا.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 17 ی كانونی دووه‌می 2021،دەستەی دەستپاکی عێراق لهڕاگەیاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاندوه، بە فه‌رمانی دادوەر، لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی کەرکوک، بەڕێوبەری پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوک دەستگیرکرا.
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بەڕێوبەری پڕۆژەکە گرێبەستی کارکردنی لە یاریگاکە قۆستۆتەوە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانی چواردەوری یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوک.
هه‌روه‌ها له ڕاگهیهندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، گرێبەستی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوک بە بڕی 24 ملیار دینارە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چه‌ندین فایلى گه‌نده‌ڵى دراوه به ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عیراق، بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران بكرێت.