بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 11 هەزار تیشك بۆ هاووڵاتیان گیراوە.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 17 ی كانونی دووه‌می 2021 بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی له ئامارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە سەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 2017 پشكنینی MRI و 935 پشكنینیCT.Scan بۆ هاووڵاتیان كراوە.
تەندروستی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو، هه‌ر لە ماوەی ئه‌مساڵه‌دا، لەسەنتەری تیشك 1181 تیشك بۆ هاووڵاتیان گیراوە و 61 سۆنار كراوە.