وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا 645 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 9 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا 645 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه هه‌زارو 531 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 9 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له بەغدای پایتەخت بووه كه ژماره‌یان 161 توشبوه، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له پارێزگای میسان بووە كه 2 كه‌سه، رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای كەركوك بووە3 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.