وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ لە تەلەعفەر بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە ئەفسەرێک و سێ سەرباز دیکە کوژران.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 17 ی كانونی دووه‌می 2021 وەزارەتی بەرگری عێراق لەراگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاندوه، ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای تەلەعفەر لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە و لەئاکامدا چوار کەس بونە قوربانی، کە ئەفسەرێک و سێ سەرباز بون.
وەزارەتی بەرگریی عێراق باسی له‌وه‌ش كردوه، تەقینەوەکە لەکاتێکدا رویداوە کە ھێزەکانی سوپای عێراق سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکێک بون لە ناوچەکەدا.
هه‌روه‌ها لەراگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەو ئەفسەرەی کوژراوە پلەی مقەدەمە و ئامرفەوجی دوی لیوای 73ی پیادەی سەر بە فیرقەی 15ی سوپای عێراقە، سێ سەربازیش دیکەش کوژراون.