لەبارەیڕاگرتنی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شۆسته‌كان،بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت،شۆستە بۆ پیادەیە نەک بۆ نمایشی ئۆتۆمبێلەکانتان، کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل ئەگەر بەزووترین کات لایان نەبەن سزاتان بۆ تۆمار دەکرێت.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 17 ی كانونی دووه‌می 2021 فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆ هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وێنەیەکی بڵاوکرده‌وه و نووسیوویەتی: "شۆستە بۆ پیادەیە نەک بۆ نمایشی ئۆتۆمبێلەکانتان، کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل ئەگەر بەزووترین کات لایان نەبەن سزاتان بۆ تۆمار دەکرێت، خۆشتان باش دەزانن نووسینی سزا بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی یانی چی".
فازڵ حاجی ئه‌وه‌شی خسته‌وه‌ته‌ڕوو، شوێنەکە لای پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی 100 مەترییە.