سكاڵای یاسایی لەسەر وەزیرێكی حكومەتی هەریم تۆمار دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سكاڵای یاسایی لەسەر وەزیرێكی حكومەتی هەریم تۆمار دەكرێت

بەهۆی گرفتی زەویەكانی 8 ی حەسارۆك لە هەولێر هۆشداری دەدرێتە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، كە ئەگەر ڕێگری لە بەكارهێنانی موڵكەكانیان بكات سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەن.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەشێك لە خاوەن موڵكەكانی 8 ی حەسارۆك لەبەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر گردبوونەوە، پارێزەر سۆران عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند: ئەگەر حكومەت لەوە زیاتر ڕێگربێت ئەوا ئێمە هانا بۆ یاسا دەبەین بۆ یەكلایی بوونەوەی گرفتەكەمان، چونكە یاسا پشتگیری ئێمەیە.

ئەو پارێزەرە ڕوونتر باسی بڕگە یاساییەكان دەكات و دەڵێ: بەگوێرەی یاسای مەدەنی عێراق (1048) هەموو خاوەن موڵكێك مافی بەكارهێنان و سودلێبینین و كڕین و فرۆشتنی موڵكەكەی خۆی هەیە، بەڵام حكومەت مافەكانی بەكارهێنان و سودلێبینینی لەم خەڵكە سەندۆتەوە تەنیا مافی كڕین و فرۆشتنیمان ماوە، بەم هۆیەوە موڵكەكانمان نرخێكی باشی پێنادرێت.

سۆران عەبدولڕەحمان زیاتر گوتی: ئەگەر حكومەت مافی تەواوی خۆمان لەبارەی موڵكەكانمان پێنەدات، ئەوكاتە ناچار دەبین لە دادگای كارگێڕی سكاڵا لەسەر (ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار) تۆمار بكەین، ئەوكات بەپێی بڕگەی دووەم لە مادەی (17) داوای مافی خۆمان دەكەین. 

 

هه‌واڵی گرنگ