لە ڕاگەیەنراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر چەند بڕیارێكی نوێی تایبەت بە دەزگا میدیاییەكان راگه‌یاند، بەگوێرەی بڕیارەكە هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن به‌رله‌وه‌ی بچێته ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ده‌بێت ڕێگەپێدانی بەڕێوبەرایەتی گشتی هەبێت.
بەپێی نوسراوێكی فەرمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تەندروستی هەولێر، لە سەرەتای 2021 ەوە پێویسته گشت ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن رێگه‌پێدان له به‌شی راگه‌یاندن وه‌ربگرێت پێش ئه‌وه‌ی بچێته هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك یاخود ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی، سه‌رجه‌م ئه‌و روداوانهشی پێویستن قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یان به‌شی راگه‌یاندن و وته‌بێژی بەڕێوەببەرایەتی گشتی لێی ئاگاداربكرێنه‌وه.
لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ڕێگەپێدانی چوونی هەر دەزگایەكی میدیایی بۆ نەخۆشخانەكان، ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه یان یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی بۆیان هه‌یه لێدوان بده‌ن بۆ دەزگاكان، ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی به‌شی راگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
