ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت،لەناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ تۆمه‌تبارێك دەستگیركرا.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 17ى کانوونى دووەمى 2021 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌ "هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (١٧-١- ٢٠٢١)لەناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ کەسێکیان بەناوی (ٲ ، م ، و) دەستگیرکرد".

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، ئەو کەسەى دەستگیرکراوە هەستاوە بەدزیکردن لە دوو مارکێت لەناو ناحیەی شۆڕش و قەزای چەمچەماڵ.

هه‌روه‌ها له‌ راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، دەستگیرکراوەکە ڕەوانەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ کراوە لەبەرئەوەی سکاڵایی یاسایی لەوێ لەسەر تۆمارکرابوو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوبوو لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی ( ٤٤۳ ) لەیاسای سزادانی عێراقی.

 

هه‌واڵی گرنگ