ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ھەولێر ئاماری چالاکییەکانی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ھەولێر ئاماری چالاکییەکانی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە

ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر ئاماری کاروچالاکیەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی بڵاوکردەوەو بەگوێرەی ئامارەكان: ٤٦ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیركراون.

عەمید شێرزاد مورشید لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر ئاماری کاروچالاکیەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی خستەڕوو، بەگوێرەی ئامارەكان تەنیا لەم ساڵەدا، ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر دەستیگرتووە بەسەر زیاتر لە ٢٢ تۆن و نیو کەلو پەلی ماوە بەسەرچوو، لەگەڵ سزای پێ بژاردنی ئەو شوێنانەی كە كەلوپەلی ماوەبەسەرچویان هەبووە بە بڕی ٨٧٥ هەزار دینار، هاوكات سزای پێبژاردن بۆ خاوەنی ٢٦ مۆلیدەی گەڕەکەکان بەھۆی سەرپێچی و پابەند نەبوونیان بە پێدانی سعاتەكانی كارەبا بەپێی خشتەی دیاری كراو بە بڕی ٥٠٠ دینار بۆ هەر ئەمپێرێكی كارەبا.

لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی ئاسایشی رۆژھەڵاتی ھەولێر ڕایگەیاند: هەر لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ٤٦ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکردوە كە لەنێویاندا دوو كەسیان لەڕەگەزی مێ بوونە.

 

هه‌واڵی گرنگ