مەترسییەكانی كەمی ڤیتامین (B12) بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەترسییەكانی كەمی ڤیتامین (B12) بزانن

 

 

ڤیتامین (B12) یەكێكە لە ڤیتامینە گرنگەكان بۆ لەشی مرۆڤ و كەمی ئەو ڤیتامینە لە لەشدا هەڕەشە لە تەندروستی و ژیانی مرۆڤەكان دەكات.

ناوەندە تەندروستییەكان هەمیشە جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێویستە كەسەكان ئاگاداری ڕێژەو ئاستی ڤیتامینەكان بن لە لەشیانداو لەوانەش (B12)، بە هۆی ئەوەی بەشدارە لە پاراستنی دروستی مێشك و دەمارەكان و خانەكانی خوێن و یارمەتیدەریشە بۆ پێكهاتنی (DNA) ی ماددەی بۆ ماوەیی لە هەموو خانەكاندا.

پێگەی (Mayo Clinic) مایوكلینیكیش لە ڕاپۆرتێكی باس لە گرنگی ئەو ڤیتامینە دەكات و ئاشكرای دەكات، ئەو كەم خوێنییەی كە بە هۆی كەمی ڤیتامینەكانەوە دروست دەبێت، یەكێك لە هۆكارەكانی ئەوەیە لەش پێویستی بە ڤیتامین (B12) یە.

ئەو پێگە تەندروستییە ئاماژە بەوە دەكات، چەند نیشانەیەك هەیە دەریدەخات كەسێك كەمی ڤیتامین (B12) ی هەیە لەوانەش:

1. هەستكردن بە ماندوێتی. 

2. گێژبوون. 

3. تەنگەنەفەسی. 

4. زەرد هەڵگەڕانی پێست و ڕەنگ هەڵبزڕكان. 

5. ناجێگیری لێدانی دڵ. 

6. لە دەستدانی كێش بە شێوەیەكی نائاسایی.

7. مێروولەكردن و موچوڕكی پەلەكان. 

8. لاوازی ماسولكەكان. 

9. جووڵەی نائاسایی. 

10. پەشۆكاوی و بیرچوونەوە.

مایۆكلینیك (Mayo Clinic) لە ڕاپۆرتەكەیدا هۆشداری دەدات و هەموان ئاگادار دەكاتەوە كە نیشانەكانی كەمی ڤیتامین (B12) لە سەرەتادا زۆر بە ئاسانی دەرناكەوێت، بەڵام گەر ئەو حاڵەتە چارەسەر نەكرێت ئەوا نیشانەكانی قورستر دەبن.

هەرلەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە هۆكارەكانی كەم خوێنی بە هۆی كەمی ڤیتامین (B12) دراوە كە ئەوانیش دووانن:

یەكەم: بەشنەكردنی ئەوماددانەی دەچنە ناو خانەكانی خوێنەوە.

دووەم : كەمخوێنی خراپ، كە ئەمەیان حاڵەتێكی نەخۆشی بەرگری سروشتییە كە سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەكاتە سەر خانە ساغەكانی گەدەو ناهێڵێت لەش ڤیتامین (B12) لەو خواردنانە وەربگرێت كە كەسەكە دەیانخوات.

چۆن ڤیتامین (B12) مان دەست بكەوێت ؟؟

پەیمانگاكانی تەندروستی نیشتمانی ناسراو بە (NIH) ئەم ڤیتامینە بە شێوەیەكی سروشتی لەو خۆراكانەدا هەیە كە لە ئاژەڵەوە دەستدەخرێن، بە تایبەت لە جگەری مانگاو هەندێك جۆری قەوزەی دەریایی ماسی و مریشكیشدا هەیە.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ