ئەمڕۆ جۆ بایدن وەك 47مین سەرۆكی ئەمریكا دەست بەكار دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ جۆ بایدن وەك 47مین سەرۆكی ئەمریكا دەست بەكار دەبێت


بڕیارە ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی ڕادەستكردنی دەسەڵات لە ئەمریكا بەڕێوە بچێت و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ژمارەیەكی كەم و سنووردار لەكەسایەتی ئەمریكی و بیانی بەشداری ئاهەنگی دەستبەكاربوونی سەرۆكی هەڵبژێردراو دەكەن.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسە جیهانیەكان، سەرباری چەندین ڕەتكردنەوە و هەوڵی ترەمپ بۆ گورینەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بەڵام ئەمرۆ دەستبەكاربوونی جۆ بایدن، وەك 47مین سەرۆكی ئەمریكا دەست بەكار دەبێت.

لەماوەی 200 ساڵی رابردوودا نەریتی سوێندخواردنی یاسایی كەتێیدا دەسەڵاتی سەرۆكایەتی دەگوازرێتەوە، هەمیشە سەرۆكی ئێستا وسەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە بەشداری لەرێوڕەسمەكە دەكات، بەڵام ترەمپ دەبێتە سێیەم سەرۆك لەمێژووی سەرۆكایەتیدا بەشداری لەو بۆنەیەدا نەكات ولەبری ئەو مایك پێنسی جێگری بەشداری دەكات.

بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەكانەوە ولەئەگەری سەرهەڵدانی ئاڵۆزی لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە، زیاتر لە 25 هەزار پاسەوانی نیشتمانی بەشاری واشنتندا بڵاوكرانەتەوە وهاوكات چەندین رێگەی نێو شارەكەش بەهاتووچۆی هاوڵاتیاندا داخراون.

 

هه‌واڵی گرنگ