ئەمریكا لە نێوان دیمكراسیەت و ترامپیزمدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا لە نێوان دیمكراسیەت و ترامپیزمدا

لە دوای كۆتایی هاتنی قۆناغی داگیركاری وڵاتانی خۆرهەڵات لە لایەن زلهێز و دەوڵەتانی رۆژئاوا،دوای شۆڕش و خەباتی گەلان و پاشەكشەكردنی زلێزەكان،ئیتر دەیان دەوڵەت سەربەخۆییان وەرگرت و چەندین دەوڵەتی سەربەخۆ دروست بوون.
شایانی باشە زۆرێك لە سەركردەكان، ئەوانەی بوون بە سمبوڵی شۆڕش و تێكۆشان دواجار هەر خودی ئەو سەركردوە و حیزب و رەوتانە، جارێكی تر بوونەوە بە شێرپەنجە بۆ گەلەكانیتان و كەوتە چەوساندنەوە و بە تاڵان بردنی سامانی وڵات و سەركوتكردنی دەنگ و رەنگی ئازاد لە وڵاتەكانیان.
بۆیە لە زۆرێك لەم وڵاتانە هەموو ئەوانەی دەستیان بە كورسی دەسەڵات گەیشت، ئیتر بۆ هەمیشە دەستیان لێبەرنەدا و چەند ساڵ جارێك شانۆگەری هەڵبژاردن ئەنجام ئەدەن،بە و مەرجەی سەرۆك یەكەم دەنگی مسۆگەربێت و حزبەكەی سەرۆكیش 99% ی رای خەڵكی بەدەست بێنێت.
سەیر و سەمەرەكانی جیهانی ئێمە كە بە جیهانی سێهەم ناسراوە ،وەك چیرۆكی هەزار و یەك شەوە وایە و نابڕێتەوە.بەڵام ئەوەی سەیرە و بە خاڵی وەرچەرچاخ و گۆڕانی مێژوو هەژمار ئەكرێت، دەست گرتنی ترامپ بوو بە كورسی دەسەڵات و دان نەنان بوو بە شكستی خۆی.
ئەوەبوو ترامپ تا دوا فیشەك شەڕی مانەوەی كرد،تەنانەت بە وتاری حەماسی لایەنگرانی خۆی گەرم كرد لە ئەنجامدا هێرشیان كردوە سەر تەلاری كۆنگریس.
بە دڵنیاییەوە ئەوەی لە ئەمریكای روویدا بە هەڵچون و گەرم بوونێكی چەند كاتژمێری هەژمار ناكرێت،واسەیر ناكرێت چەند كەسێكی دڵ گەرم چوونە ناو كۆنگریسی وڵاتەكەیان و دواتر گەڕانەوە ماڵەكانیان و ئیتر تەواو بوو هیچی تر!!!.
نەخێر پەیامەكەی هەتا هەتایە ئەمێنیتەوە،لە هەمانكاتدا دەركەوتنی هێزی دامەزارەكان بوو لە كەیسی گزی كاری لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا كە ترامپ بانگەشەی بۆ دەكرد.دواجار تەواوی دامەزراوەكانی دەوڵەت كاری خۆیان كرد و، پاكی و بێ‌ گەری هەڵبژاردنەكانیان سەلماند و ، بە هێزی یاسا ترامپیان لە كۆشكی سپی كردە دەرەوە.
بەڵام لە وڵاتانی جیهانی سێهەم تا سەرۆك هەناسە بدات ئەگەر وەك بۆتەفلیقە لەسەر كورسی كەم ئەندامیش بێت هەر سەرۆكە و هێز نییە لای بەرێ‌!!!
لە دنیای ئێمە دا هەرگیز نەبووە كەسێك لە حیزبەكەی سەرۆك لە كاتی ناحەقیەكانی سەرۆكدا قسەی خۆی هەبێت و دژایەتی سەرۆك بكات و داوی لێپرسینەوە لەسەرۆك بكات!!!
لە دنیای ئێمە سەرۆك موقەدەسە و دەست بردنی بۆ لیپَرسینەوەی خیانەتی نیشتیمانیە و شایانی لێخوش بوون نییە.
ئێستا دەركەوت لە رۆژئاواش كەسانێك هەن كە دەگەن بە دەسەڵات نایانەوێت دەست بەرداری دەسەڵات بن، چونكە مەرج نییە هەموو تاكێكی خۆرئاوا دیمكراسخوازێكی عەیارە 24 بێت، ئاخر ئەوەی ترامپ كردی لە پێناو مانەوەی خۆی سەری هەموو دیكتاتۆرانی دنیای بەرزكردوە و رەخنە و گلەیی هەموو خەڵكی لەسەر لابردن،چونكە كاتێك زلهێزترین هێزی جیهان ئاوا مامەڵە بكات، ئیتر ئەم وڵاتانەی خۆمان تەنیا فاتیحا و دوعای خێر و سەردانێكی گۆڕەستانیان ئەوێت!!!.
بەلام لە كۆتایدا بە هۆی كاریگەری دامەزارەكانی دەوڵەت باری لاری خۆیان رێك كردەوە و نەیان هێشت دیمكراسیەتە بریندارەكەیان بمرێت.
دەوڵەتی خاوەن دامەزراوە و دەزگا و گەلی زیندووو عاقڵان مامەڵە ئەكەن و دیكتاتۆر بۆخۆیان دروست ناكەن،هەر كەسێكیش لە یاسا دەرچێت، ئەشهەدووی بۆ ناكێشن بەڵكو وازی لێدەهێنن و دەیخەنەوی قاوغەكەی خۆی جیاوازی ئێمە و ئەوان هەر ئەوە و هیچی تر، بۆیە ئەوان گەیشتە مەریخ و ئێمەش لە ناو قوڕ و زیخ.

 

هه‌واڵی گرنگ