قائیمقامیەتی سلێمانی: گرفتەكانی یەكەكانی نیشتەجێ بوون چارەسەر دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قائیمقامیەتی سلێمانی: گرفتەكانی یەكەكانی نیشتەجێ بوون چارەسەر دەكرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەدواداچوون بۆ كێشەی یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكەین و گرفتەكانی خزمەتگوزاری و نرخ و زیادەڕۆیی و سەرجەم كێشەكانی تر بەپێی رێنمای و یاسا بەركارەكان ھەوڵی چارەسەر كردنیان دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20 كانوونی دووەمی 2021، لە بارەی گرفت و كێشەكان لە یەكەكانی نیشتەجێ بوون و چارەسەركردنی گرفت و كەموكورتییەكان، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی رێنمایی و یاسا بەركارەكان مامەڵە لەگەڵ كێشەو كەموكورتییەكان لە یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكرێت و بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و داواكاری گشتی ھەوڵی چارەسەركردنیان دەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: سەبارەت بە خزمەتگوزارییەكان لە رووی كوالیت و نرخ و داواكاری بەشداربونی یەكەكان و كێشەی زیادەڕۆیی و سەرجەم گرفەكانی تر بڕیار درا لە ئاستی باڵا كار لەسەر چارەسەركردنی ئەم كێشانە بكرێت و رێگری لە ھەموو ئەو سەرپێچیانە بكرێت كە لەلایەن وەبەرھێن و كۆمپانیاكانەوە لە یەكەكانی نیشتەجێبوون دەكرێت و بۆ بنەبڕكردنی گرفت و كەموكورتییەكانیش لایەنی حكومەت لەنزیكترن كاتدا ھەموو ھەنگاوێكی كارگێڕی و یاسای دەگرێتەبەر و وەبەرھێن و كۆمپانیاكان پابەند دەكرێن بە سەرجەم رێنمایی و یاسا بەركارەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان .

 

هه‌واڵی گرنگ