ئهمڕۆ چوارشهممه، له كۆتا رۆژی سهرۆكایهتییهكهیدا، دۆناڵد ترامپ، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ژمارهیهك کەس دەرکردووە، لەگەڵ بڕیاری کەمکردنەوەی حوکم بۆ 70 کەسی دیکە.
لە راگەیەندراوێكدا کۆشکی سپی بڵاویكردۆتهوه، دۆناڵد ترامپ چەند کاتژمێرێک پێش کۆتاییهاتنی وادەی سەرۆکایەتییەکەی لێبوردنی بۆ 73 کەس دەرکردووە، کە یەکێکیان ستیڤن بانۆن، راوێژکاری پێشووێتی، لەگەڵ دهركردنی بڕیاری کەمکردنەوەی حوکم بۆ 70 کەسی دیکە.
كۆشیكی سپی لەبارەی بانۆن نووسیوێتی ، بانۆنی تەمەن 66 ساڵ، یەکێک لە ئەندازیارانی هەڵمەتی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ بوو لە ساڵی 2016، بەڵام لەلایەن ملیاردێرە کۆمارییەکەوە دەرکرا، بانۆن تۆمەتبارە بە گەندەڵیکردن لەو پارەیەی دەگوترێت تایبەت بوو بۆ بنیادنانی دیواری سنووریی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و مەکسیک.
لهلایهكی تریشهوه، رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی، لەبارەی ئەو بڕیارە نوێیهی سهرۆكی ئهمریكا نوسیوێتی، ترامپ دوای ئەوەی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە راوێژکارەکەی پێشوویەوە کردووە، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ داوە.
شایهنی باسه، دۆناڵد ترامپ، کە ئەمڕۆ وادەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتاییدێت، دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی بەکارهێناوە بۆ لێخۆشبوون لە یاریدەدەر و کەسانی نزیکی، بەشێکی ئەو کەسانەش تۆمەتباربوون بە ئەگەری دەست هەبوون لە دەستێکەڵکردنی رووسیا و تیمی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی لە ساڵی 2016.