پەرلەمانتارێك: وەزیری ئاوەدانكردنەوە بەدەر لە یاسا چەندین شوقەی دابەشكردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك: وەزیری ئاوەدانكردنەوە بەدەر لە یاسا چەندین شوقەی دابەشكردووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بەدەر لە یاسا و ڕێنمایەكان چەندین شوقەی دابەشكردوو.

سەلما فاتیح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: سەدان خێزان بە هیوا و ئومێدێكی گەورەوە لە ساڵی ۲٠۱۳ فۆڕمی نیشتەجێبونیان پڕكردوەتەوە بە هیوان لە كرێچێتی ڕزگاریان بێت، بەڵام جەنابی وەزیری ئاوادانكردنەوە بەدەر لە یاسا و ڕێنمایەكان چەندین شوقەی دابەشكردوە لە شوقەكانی كەنەكەوە بەبێ وردبینی وبەبێ فۆڕم لەبری ناوەیەدەگەكان.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەم بریارە پرە لە ناعەدالەتی بۆیە تكایە ئەم برایارە رابگرن ئیمەش هەموو ریكاریكی یاسایی دەگرینە بەر بۆ ریگرتن لەم گەندەلی و ناعەدالەیەت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی.

 

هه‌واڵی گرنگ