بەهۆی مەترسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ژماره‌یه‌ك گوند لە سنوری مەخموور چۆڵ کراون، ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتیش حكومه‌تی عێراقی به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت.
کرمانج عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی و به‌رپرسی لقی پارتی له مه‌خموور راگەیاند: بڕیار بوو بنکەیەکی سەربازیی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری مەخموور دروست بکرێت، بەڵام تا ئێستا دروست نەکراوە و داوامان لە هاوپەیمانان کردووە گوشار بکەن، بۆ دروستکردنی بنکە سەربازییە هاوبەشەکە.
کرمانج عەبدوڵڵا بۆ میدیایه‌كی نزیك له حزبه‌كه‌ی وتیشی: به‌هۆی نەبوونی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش و بوونی مه‌ترسی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، زیاتر له 50 گوندی سنووری مه‌خموور چۆڵ کراون.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی حکومەتی عێراقی بە خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان تاوانبار ده‌كات و ده‌ڵێت: هەرێمی کوردستان و عێراق رێککه‌وتوون بۆ کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایشی مەخموور، بەڵام حکومەتی عێراق وەک هەمیشە پابەندی رێککەوتنەکان نابێت.