ماوه‌ی دوو رۆژه شه‌پۆلێكی به‌فرو باران بارین زۆره‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، به‌هۆیه‌شه‌وه له هه‌ندێك ناوچه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هاتووچۆ دروست بووه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران ده‌ڵێت: هاتووچۆی شۆفێران هیچ كێشەیەكی نییە و ڕێگاكان لە بەفر پاك كراونەتەوە.
عەبدولوەهاب مەحمود بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران ڕاگەیاندووه: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، بەفرێكی زۆر باریووە، بەشێوەیەك نزیكەی 40 سانتیمەتر و لە هەندێك ناوچەش زیاتر لەو ڕێژەیە باریووە.
سه‌باره‌ت به هاتووچۆی شوفێران و ئاسته‌نگه‌كانی هاتووچۆ، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا هاتووچۆی شۆفێران له سنووری حاجی ئۆمەران ئاساییە، هەرچەندە بابەتی بەستنی ڕێگا و سەرما و سۆڵە هەیە، بەڵام ڕێگاكان لە بەفر داماڵراون.
شایه‌نی باسه، كەشناسی هەرێم پێشتر رایگه‌یاندبوو، شەپۆلێكی بەفر و باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و، پێشبینی دەكرێت شەپۆلەكە تاكو سبەینێ پێنج شه‌ممه بەردەوام بێت.