ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی هەولێر بەبێ گەرانەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا بریار دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی هەولێر بەبێ گەرانەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا بریار دەدات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو رەخنە لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەگرێت كە وەكو ئەندامێكی ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر بەشداری دەكات رایدەگەیەنێت كە ژوری ئۆپەراسیۆنەكان لیژنەیەكە لە پارێزگا ، پارێزگا بە پارێزگارەوە دەكەوێتە ژێر چاودێری  ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر.

لەمبارەیەوە غازی عەلی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بەكوردیوی راگەیاند :ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر لیژنەیەكە لە پارێزگا و پارێزگا بە پارێزگارەوە دەكەوێتە ژێر چاودێری  ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆیە چەند جارێك رەخنەی ئەوەمان لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا گرتووە كە بۆچی وەكو ئەندام بەشدار دەبێت لەم لیژنەیە.

ناوبراو وتویشی : ئەگەر پارێزگا پرۆژەیەكیان هەبێت دەبێت پرۆژەكە ئامادەبكەن و بیهێننە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو  لە ئەنجومەن بریاری لەسەر بدرێت نەك لێژنەكە خۆی بریاربدات و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر تەنها وەكو ئەندامێكی ئەو لیژنەیە بەشداربێت.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ