دوای ساڵێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی تووشبوان به‌م ڤایرۆسه له وڵاته جیا جیاكانی جیهان، له 97 ملیۆن تووشبوو نزیك بۆ‌ته‌وه و ژماره‌ی مردوانیش زیاتر له دوو ملیۆن كه‌سن، له كاتێكدا هێشتا چه‌ند وڵاتێك ئه‌م ڤایرۆسه‌یان پێ نه‌گه‌یشتووه.
له هه‌واڵێكدا، رۆژنامه‌ی نیویۆڕك پۆستی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكردووه، له جیهاندا 11 وڵات ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێ نه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه‌ش به هۆی گرتنه‌به‌ری چه‌ند ڕێوشوێنێكی خۆپارێزی، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ و داخستنی ده‌روازه‌كانیان به‌ڕووی گه‌شتیاراندا.
رۆژنامه‌ی نیویۆڕك پۆست ناوی وڵاته‌كانی ئاشكراكرووه، كه بریتین له‌م وڵاتانه:
1.دوورگه‌كانی كووك: كه ژماره‌ی دانیشتوانی 17000 كه‌سن و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كووك گرتنیه به‌ر، بریتی بوون له داخستنی قوتابخانه‌كان له دوورگه‌ی راڕوتونگا، كه یه‌كێكه له قه‌ره‌باڵغترین دوورگه‌كانی ئاڵاسكا و هه‌روه‌ها خه‌ڵكیان هان دا په‌یڕه‌وی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له شوێنه گشتییه‌كاندا بكه‌ن و دوای چه‌ند هه‌فته‌یێك ژیان گه‌ڕایه‌وه دۆخی سروشتی جارانی.
2.توفالۆ: ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به 11500 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئه‌م وڵا‌ته‌ش ده‌ستبه‌جێ سنووری خۆی داخست و هه‌ر كه‌سێك به سه‌ردان ده‌هاته ناو وڵاته‌كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته كه‌ره‌نتینه‌ی ده‌كرد.
3.تۆنگا: ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 104 هه‌زار كه‌س ده‌بن، هه‌ر زوو هه‌موو كه‌شتییه گه‌شتیارییه‌كانی گه‌ڕانده‌وه و سه‌فه‌ری نێوده‌وڵه‌تی راگرت، كه ئه‌مه‌ش رۆڵی هه‌بوو له نه‌گه‌یشتنی ڤایرۆسه‌كه بۆ وڵات.
4.دوورگه‌ی بیتكیرن: دوورگه‌یه‌كی شانشینی سه‌ر به به‌ریتانیایه، له‌چوار دوورگه‌ی ئۆقیانووسی ئارام پێكهاتوون و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 50 كه‌س ده‌بن.
5.باڵا‌و: بریتییه له ئه‌رخه‌بیل، كه زیاتر له 300 دوورگه‌یه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 18 هه‌زار كه‌س ده‌بن. باڵا‌و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی په‌تاكه ده‌ستی كرد به گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێكی توندوتۆڵی خۆپارێزی، كه یه‌ك له‌وانه: هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌موو گه‌شته‌كان بوو و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش، كه ده‌گه‌ڕانه‌وه به توندی كه‌ره‌نتینه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پاندن.
6.نییوی: وڵاتێكه ده‌كه‌وێته ئۆقیانووسی ئارام، 2400 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی نیوزله‌ندا دووره و ئۆتۆنۆمییه و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی ئازادانه‌ی له‌گه‌ڵ نیوزله‌ندادا هه‌یه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1612 كه‌سن و زۆربه‌یان بۆلینیزیین.
7.ناورۆ: وڵاتێكه ده‌كه‌وێته ئۆقیانووسی ئارام، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 12700 كه‌سن و یه‌ك له هه‌ژارترین ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر رووی زه‌وی دا، كه له رێگه‌ی به‌كرێدانی زه‌وییه‌كانی به ئوستڕالیا بۆ به‌كارهێنانی خیوه‌تگه‌ی په‌نابه‌رانی غه‌یره شه‌رعی پاره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
8.كیریباتی: ئه‌رخه‌بیل، كه ده‌كه‌وێته ئۆقیانووسی ئارام له‌سه‌ر هێڵی یه‌كسان و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 116 هه‌زار كه‌سن.
9.تۆكیلاو: هه‌رێمێكی سه‌ر به نیوزله‌ندایه، له سێ دوورگه‌ی مه‌رجانی پێكدێت و ده‌كه‌وێته باشووری ئۆقیانووسی ئارام، كه پێوانه‌كه‌ی به نزیكه‌ی 12 كیلۆمه‌تر مه‌زه‌نده ده‌كرێت و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری 1500 كه‌سن. ئه‌میش له‌و ژماره كه‌مه وڵاته‌یه، كه كۆرۆنای پێ نه‌گه‌یشتووه.
10.میكڕۆنیزا: ده‌ربڕینێكه بۆ ئه‌رخه‌بیل، كه 600 دوورگه‌یه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 112 هه‌زار كه‌سن.
11.توركمانستان: وڵاتێكی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشووه، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئاسیا و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌س هه‌ژمارده‌كرێت.