پۆلیسی كۆیه، ره‌تیده‌كاته‌وه به‌هۆی سه‌ره‌ی سه‌رتاشینه‌وه، ده‌ستدرێژی گوللـه له‌سه‌رتاشخانه‌كە كرابێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، تا‌ئێستا ئاشكرا نەكراوە كێ ئه‌و ته‌قانه‌ی كردوه.
لە ڕوونكردنەوەیەكدا عه‌لی عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای كۆیه راگه‌یاند: دوای ئەوەی كاتژمێر 3 ی دره‌نگانی شه‌وی رابردو ده‌ستڕێژی گوللـه له سه‌رتاشخانه‌یه‌كی كۆیه كرا، له‌وكاته دوكانه‌كه داخراوە و خاوه‌نه‌كه‌شی سكاڵای له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك تۆمارنه‌كردوه.
لەبارەی ئەو ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و روداوه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه،كە گوایە بەهۆی سڕەگرتنی سەرتاشینەوە بووە، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه ڕاتی دەكاتەوە و دەڵێ: ئه‌و قسانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه، ته‌نانه‌ت كاتێكیش ته‌قه‌كان كراون سەرتاشخانەكە داخراوە.
ئاماژەوی بۆ ئەوەشكرد كە تا‌ئێستا ئاشكرا نەكراوە كێ ئه‌و ته‌قانه‌ی كردوه.