گروپی کۆمپانیاکانی بەرێز رایدهگهیهنێت، بەهۆی قەیرانی دارایی و وەستانی پارەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، وەستانی پارەی سندوقی نیشتەجێبوون کاری زۆنی سێى پرۆژەکە دواکەوتووە،دهشڵێت بەم نزیكانە زۆنی كۆتایی هەیكەلەكانی گۆران سیتی ڕادەستی بەشداربووانی دەكات
ئهمڕۆ چوار شهممه 20 ی كانهونی دووهمی 2021 گروپی کۆمپانیاکانی بەرێز له ڕاگەیانراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگهیاندوه ، بەشداربووانی ئەو پرۆژەیە تەنها سێ ملیۆن دیناریان داوەتە کۆمپانیا، بڕى ماوهى پارەکە پەیوەستە بە بانکی نیشتەجێبوون، لەسەركاتى سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی وەستاوە، خزمەتگوزاری ناو پرۆژەکەش 50%ی لەسەر حکومەتە، ئەمهش بەهۆی نەبوونی بودجه کارەکانی راگیراون، ئەمانەش هەموویان هۆکار بوون بۆ تەواو نەبوونی کارەکانی ئەو زۆنەی پرۆژەکە، لە ئێستادا دوو زۆنی بە تەواوی خزمەتگوزارییەکانییەوە تەواوبووە، کارەکانی ئەم زۆنەش لەکۆتایدایە.
گروپی کۆمپانیاکانی بەرێز ئاماژهی بهوهش كردوه، شوێنی پرۆژەکە نەگۆڕدراوە، هەمان ئەو جێگەیەیە کە مۆڵەتی دروستکردنی یەکەکانی لەسەر دراوە، دیارترین شوێنی پرۆژەکەشە.
ههروهها له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو، زۆنی کۆتایی هەیکەله خانووهكانى پرۆژەی گۆران سیتی قیستەکانیان لە (10بۆ20) ساڵ درێژکراوەتەوە، بەم نزیکانە هەیکەلی خانووەکان رادەستی بەشداربووان دەکرێت.
ئهوهش له كاتێكدایه بەشداربووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گۆران سیتی لە پارێزگای هەڵەبجە، داوایان ئاڕاستەی بەرپرسانی پارێزگاكە كردبوو سەبارەت بە تەواونەكردنی پڕۆژەكە.