به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆک شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی به‌فر بارینه‌وه ئاگاداری خۆیان بن و لە ناوچە شاخاوییەکان گیر نەخۆن.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 20 ی كانونی دووه‌می 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه رایگه‌یاندوه، لە زۆربەی ناوچەکانی دهۆک بەفرباریوە، بۆیە داوا لە گەشتیاران دەکەین ئاگاداری رووداوی نەخوازراوبن، بۆ ئەوەی وەکو ساڵانی رابردوو خەڵک لە ناوچە شاخاوییەکان گیر نەخۆن.
پۆلیسی دهۆک باسی له‌وه‌ش كردوه، تەقەکردن، هەڵگرتنی چەک بە پاساوی راوکردن، خواردنەوەی مەی لە شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان، یاریکردن بە جادە و لێخوڕینی نادروست و هەر دیاردەیەکی ناشارستانی سزا و لێپێچینەوە بەدواوەیە.
هه‌رهوه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پۆلیسی دهۆك ئاگاداری گەشتیارانیش دەکاتەوە کە لەکاتی گیرخواردن لەنێو بەفردا، هێزە ئەمنی و تەندروستییەکان ئاگادار بکەنەوە.