وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدهگهیهنێت،ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکرد.
ئهمرۆ چوار شهممه 20 ی كانونی دووهمی 2021 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگهیاندوه، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی کەرکووک، سێ تیرۆریستیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوون و ھاتووە: "یەکێک لەو سێ تیرۆریستە دەستگیرکراوانە بەناوی تاریق لە بەناو ھەواڵگریی و دیوانی حەسبە و یەکێکی دیکەیان بە ناوی سەعد لە بەناو دیوانی جوند کە لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری لە سێ ھێرش بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان لە ناحیەی ریاز کردووە".
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژهی بهوهش كردوه، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکەی دیکە بە ناوی حوسام لەبەناو پۆلیسی ئیسلامی سەربە داعش چەکداربووە و بەشداری لە چەندین ھێرش بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان لە ناحیەی زاب باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک-ی کردووە.
هوروهها له ڕاگهیهندراوهكهدا ئهوهش خراوهتهروو،کە ئەو دەستگیرکراوانە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.