دۆناڵد ترەمپ كۆشكی سپی جێهێشت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دۆناڵد ترەمپ كۆشكی سپی جێهێشت

 

ئه‌مرۆ، چوارشه‌ممه‌ 20ـی كانوونی دووه‌می 2021 دۆناڵد تره‌مپ دوواین رۆژی سه‌رۆكایه‌تی له‌ كۆشكی سپی ته‌واو ده‌كات و له‌جێگای ئه‌و، جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێدراوی ئه‌مریكا سوێندنی یاسایی ده‌خوات و ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

تره‌مپ كۆشكی سپی جێهێشت و به‌ فرۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌چێته‌ ویلایه‌تی فلۆریدا.

لە پێش رێوڕەسمی دەستپێکردنی ئەرکی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا، رێوشوێنە ئەمنییەکان لە بینای کۆنگرێس و دەوروبەر لە واشنتۆن دی سی پایتەختی ئەو وڵاتە بەرزکراوەتەوە.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی بایدن، ژمارەیەکی زۆر لە شەقام و کۆڵانەکان داخراون و، رێوشوێنی ئەمنیی توند گیراوەتەبەر دژ بە ئەگەری هەر هێرشێک. بۆ ئەو مەبەستەش ٢٥ هەزار گاردی نیستمانی ئەرکی پاراستنی رێوڕەسمەکەیان پێسپێردراوە.

رۆژی ٣ی ١١ی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٨١ ملیۆن دەنگی هاوڵاتیان و ٣٠٦ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردن رکابەرییەکەی لە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بردەوە.

 

 


هه‌واڵی گرنگ