دۆناڵد ترەمپ: بە هەرشێوەیەك بێت دەگەڕێمەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دۆناڵد ترەمپ: بە هەرشێوەیەك بێت دەگەڕێمەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە بنكەی ئاسمانی ئەندرۆز، بەر لە جێهێشتنی واشنتنی پایتەخت و دەستبەكاربوونی جۆ بایدن لە پۆستی سەرۆكایەتی، وتاری ماڵئاوایی پێشكەش كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ی كانهونی دووه‌می2021 ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی چوار ساڵی رابردووی ئەمریکا لە کۆتا وتاریدا رایگەیاند، "شەرەفمەند بووم کە بۆ ماوەی چوار ساڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بووم". دەشڵێت، بە لەبەرچاونەگرتنی کۆرۆنا، دۆخی وڵاتەکەی لە چوار ساڵ لەمەوبەر باشترە.

دۆناڵد ترەمپ بەر لەوەی بەرەو ماڵەكەی خۆی لە فلۆریدا بەڕێبكەوێت، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئیدارەكەی ئەو ئاسایی نەبوو، توانی لەماوەی چوار ساڵی حوكمڕانیدا زۆرێك لە ئامانجەكانی بهێنێتەدی.

هه‌روه‌ها تڕه‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،75 ملیۆن ئەمریكایی لە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا دەنگییان پێداوە، ئەمەش مێژووییە و مایەی شكۆمەندییە.

ناوبراو له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا هیوای چانسێكی باش و سەركەوتنی گەورەی بۆ ئیدارەكەی بایدن خواست و بە لایەنگرانیشی ڕاگەیاند،بەردەوام لەپێناو ئێوەدا تێدەكۆشم و بەهەر شێوەیەكیش بێت دەگەڕێمەوە.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ